ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان، ته‌رمی “هێمن موسته‌فایی” ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی كرا و مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشیه‌كه‌ی له شارۆچكه‌ی كانی دیناری مه‌ریوان به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه چوو.
سه‌ر له‌به‌یانی چوارشه‌ممه حوكمی ئێعدامی “هێمن موسته‌فایی” وێڕای لێ خۆشبوونی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه و كۆبوونه‌وه‌ی شه‌وانه‌ی خه‌ڵك له‌به‌رده‌م زیندانی سنه جێبه‌جێ كرا. دواتر ته‌رمی ئه‌و لاوه شۆڕشگێڕه له نێو شیوه‌ن و گریانی خه‌ڵك ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرا و مه‌راسمی پرسه و سه‌رخۆشیه‌كه‌ی به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و گوڵبارانی مه‌زاره‌كه‌ی له شارۆچكه‌ی كانی دیناری مه‌ریوان به‌ڕێوه چوو.
