بەپێی هەواڵی گه‌یشتوو، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی جۆزەردان، هەڵسووڕاوان و لایەنگرانی کۆمەڵە لە چەند شوێنێکی شاری بۆکان، به‌بۆنه‌ی ٣١ی جۆزه‌ردان،ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه چالاكی ته‌بلیغیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕ له چه‌ند گه‌ڕه‌كی بۆكان له‌وانه پارکی ساحلی و دەوروبەری تراکت و دروشمی شۆڕشگێڕانەیان بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە بڵاو کرده‌وه و بەم جۆرە ڕێزیان لە هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵه گرت. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكیه یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ریان به‌رز نرخاند و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.
