ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردان، “نازیلا مه‌عرووفیان” ڕۆژنامه‌نووسی كوردی خه‌ڵكی سه‌قز، له گه‌ڕه‌كی “تیاتری شاری تاران” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌كه‌ی تایبه‌تی ڕژیم به‌سختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “نازیلا مه‌عرووفیان” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به بیانووی وتوووێژ له‌گه‌ڵ باوكی “ژینا” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌یه‌ك له زیندانی ئێڤین به‌ند كرا. ناوبراو ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش باسی له هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان و له‌سه‌ركار دوورخستنه‌وه‌ی كردبوو، هه‌وره‌ها ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌كانی یه‌كه‌ی تایبه‌تی ڕژیم له گه‌ڕه‌كی “تیاتری شاری تاران” ئه‌و لاوه‌یان داوه‌ته به‌ر لێدان و به‌سه‌ر عه‌رز دا ڕایانكێشاوه و ئێستا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
