“پژمان مورادی” لاوی خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ری سه‌ر به پارێزگای كرماشان له ڕێكه‌وتی ٢٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٠وه له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسداران له گوندی “دێوه‌زناو”ی مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌و كاته‌وه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی مه‌ریوان به نهێنی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و لاوه گرتووه و ڕایانگه‌یاندووه كه “پژمان” ده‌ستبه‌سه كراوه به‌ڵام، به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه و وێڕای تێپه‌ڕبوونی ١٥ مانگ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه.
