به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كچێكی لاوی خه‌ڵكی مهاباد به ناوی “سیما مورادبه‌یگی” كه له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” بریندار كرابوو، وێڕای چه‌ند عه‌مه‌لیاتی نه‌شته‌رگه‌ری باری ته‌ندرووستی باشه نییه و پێویستی به یارمه‌تی هه‌یه.
به‌وته‌ی “سیما”، ده‌ستی ڕاستی له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی مهاباد ٣٠٠ ساچمه‌یی به‌ركه‌وتووه و به‌هۆی گوشاره‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ناچار به كۆچ كردن بۆ ده‌روه‌ی وڵات بووه. نابراو تا ئێستا چه‌ند جار نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه به‌ڵام برینه‌كانی ئیلتهابی كردووه و ئێستا داوای یارمه‌تی مرۆڤی له خه‌ڵكی ئازدایخوازی كوردستان و ئێران ده‌كات بچن به هانایه‌وه.
