کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی توپبارانی به‌رزاییه‌كانی مه‌ریوان له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌

به‌رده‌وامی توپبارانی به‌رزاییه‌كانی مه‌ریوان له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ی جۆزه‌ردان، سپای پاسداران بۆ جارێكی دیكه‌ به‌رزاییه‌كانی كۆساڵان و شاهۆی به‌ چڕی بۆردوومان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌ندێك له‌ ده‌زگا هه‌واڵنێرییه‌كان، پاش مووشكباران و تۆپبارانی چڕی به‌رزاییه‌كانی كۆساڵان و شاهۆ له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌، شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌كانیان و گه‌ریلاكانی پژاك هاتۆته‌ ئاراوه‌ و چه‌ند كه‌س له‌ هێزه‌كانی ڕژیم بریندار و به‌ هلیكۆپته‌ر بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی كرماشان گوازراونه‌ته‌وه‌.