بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی جۆزەردان، سزای سێدارەی هاووڵاتییەک بە ناوی “عارف هەواسی”، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی شاری ئیلام لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، “عارف هەواسی” لە مانگی گوڵانی ١٤٠٠دا دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئیلام کرا. ناوبراو دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە. تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە.
