ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردان، ته‌رمی ژنێكی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ له به‌ندئاوی مهاباد له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه دۆزرایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌رمی ژنێكی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ كه هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌ندئاوی مهاباد دوزراوه‌ته‌وه و هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا ته‌رمه‌كه‌یان ڕاده‌ستی پزیشكی داد كردووه. شایانی باسه كه هێشتا هۆكاری گیان له‌ده‌ست دانی ئه‌و هاووڵاتیه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه ده‌ستی پێكردووه.
