ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی جۆزەردان، پەرهام پەروەری لە دەستبەسەرکراوەکانی ڕاپەڕینی سەرتاسەری، لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر “عەموزاد” بە ١٠ ساڵ دوورخستنەوە بۆ زیندانی جاسک و هەروەها پێنج ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحكووم كرا.
بهپێی زانیارییهكان، ڕۆژی یەکشەممە، ٧ی جۆزەردان، جهلهسهی دادگایی كردنی “پهرهام پهروهری” لە لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران بەرێوە چوو. ناوبراو بە ئامادەبوونی پارێزەرەکەی، “مازیار تاتایی”، تۆمەتەكانی “شەڕ و هەوڵدان بۆ تێكدانی ئاساییشی نەتەوەیی” ڕەت كردەوە. ناوبراو خەڵکی سەقز و پاڵەوانی مەلەوانی و دەرچووی ئەندازیاری میکانیکی زانکۆی پیشەسازی ورمێیە، کە لە سەردەمی شۆڕشی ژینادا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەستبەسەر و بە تۆمەتی شەڕ و تێكدانی ئاساییشی نەتەوەیی مەحكووم كرا.
