کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی “هاشم ساعدی” به‌ دانانی وه‌سیقه

ئازادی هاشم ساعدی به‌ دانانی وه‌سیقه

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ی جۆزه‌ردان، “هاشم ساعدی” باوكی هه‌میشه زیندوو “سارینا ساعدی” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” و خه‌ڵكی شاری سنه‌، به‌ دانانی وه‌سیقه و به‌شێوه‌ی كاتی له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی بۆكان ئازاد كرا.

دوابەدوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ژمارەیەك لە ئەندامانی بنەماڵەی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” لە ١٩ی جۆزەردانی ئه‌مساڵ، دوایین دەستبەسەرکراو واته “هاشم ساعدی” باوکی “سارینا ساعیدی”، بە دانانی بارمتە لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی بۆكان ئازاد كرا.