ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له پارێزگاكانی ورمێ و ئیلام هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له ئوستانه‌كانی دیكه‌ی ئێران دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له پارێزگاكانی ئیلام، ورمێ، گیلان، مه‌شهه‌د، لۆڕستان، خووزستان، خۆراسانی شومالی، ئه‌راك، چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری و به‌نده‌رعه‌باس له ناڕه‌زایه‌تی به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه. خانه‌نشینكراوانی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.
