کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی سزای زیندان بەسەر هاووڵاتییه‌ك له‌ بیجاڕ

سەپاندنی سزای زیندان بەسەر هاووڵاتییه‌ك له‌ بیجاڕ 1

“دانش مەولوودی”، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بیجاڕ کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی”دا دەستبەسەر کراوە، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە سزای شەش مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپا.
“دانش مەولوودی”، تەمەن ٢٧ ساڵ، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای ئینقلابی شاری بیجاڕ بە سەرۆکایەتیی دادوەر “میلاد ڕەحمانی”، بە تۆمەتی “ته‌بلیغ دژی نیزام”، سزای شەش مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و هاووڵاتیه‌ مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ٩٩ی هه‌تاویش له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی بیجاڕه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به‌ پێنج ساڵ زیندان مه‌وحكووم كرابوو.