٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی ڕێزلێنان له هاوڕێ “سه‌عید” ناسراو به كاك “خانه موعینی”یه، ٣١ی جۆزه‌ردان ڕۆژی به‌رز نرخاندنی ئه‌و شێوه و سیاسه‌ته‌یه كه پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه ده‌كاته مرۆڤێكی باوه‌ڕپێكراو و جێگه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی هێز و توانای چینی هه‌ژاری كوردستان له به‌رانبه‌ر داگیركه‌ران و زاڵمانه، ڕۆژی دره‌وشانه‌وه‌ی هێمای جه‌نگاوه‌ر و باسكی چه‌كداری كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانه. ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، وه‌بیرهێنه‌ری هه‌زاران ئازایه‌تی و خه‌باتی بێ وه‌چان دژبه حكوومه‌تی كۆنه‌په‌ره‌ست و جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی له كوردستانه. ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، ڕۆژی خه‌باتی ژنانی كوردستان له ڕیزی تیكۆشه‌رانی چه‌كدار به‌رامبه‌ر به دوژمن و خۆڕاگری له به‌رانبه‌ر هه‌ڵاواردن، ژێر ده‌سته بوون، پیاوسالاری و بێ مافی له كۆمه‌ڵگایه.
پیرۆز بێت ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له كرماشان
