ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی جۆزه‌ردان، دانیشتووانی گوندی “ته‌نگه باڵكه”ی مهاباد له ئاست فڕی دانی زبڵ و خاشاكی دوو شاری مهاباد و میاندووئاو له نزیك زه‌ویه كشتووكاڵییه‌كانیان ناڕهزاێهتیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سایتی فڕی دانی زبڵ و خاشاكی شاره‌كانی میاندووئاو و مهاباد له ٣٠ كیلۆمتری تاڵاوی كانی به‌رازان و ١٥ كیلۆمتری تاڵاوی قۆپی بابالی هه‌ڵكه‌وتووه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ده‌یان جۆر بوونه‌وه‌ر و سرووشتی ناوچه‌كه ساز كردووه. به‌وته‌ی كه‌شاوه‌رزان، هه‌بوونی ئه‌و سایته كێشه‌ی زۆری بۆ ساز كردووین و چه‌ندین جار داوامان له ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان كردووه چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزنه‌وه به‌ڵام، هیچ سه‌ره‌نجێكیان به داواكارییه‌كه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه.
