ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی جۆزه‌ردان، دوو خوێندكاری زانكۆی هونه‌ری تاران به ناوه‌كانی “مائیده ئاده‌می موكری” خه‌ڵكی مهاباد و “ڕه‌یحانه خۆراسانی” خه‌ڵكی تاران له زیندان ئازاد كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو خوێندكاره هاوڕێ له‌گه‌ڵ ٨ كه‌سی دیكه له كاتی كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی زانۆكی هونه‌ر دژبه حیجابی زۆره‌ملێ و هه‌ڵسووكه‌وتی دڕندانه‌ی حه‌راسه‌ت، له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون
