ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٢، “عه‌بدۆڵڵا ئه‌حمه‌دپوور” له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی شاری مهاباد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چوار ئۆتۆمبێلی ئیداره‌ی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری “عەبدوڵڵا ئەحمەدپوور” لە شاری مەهاباد و ناوبراویان دەستبەسەر كردووە. ناوبراو برای “كه‌ماڵ ئه‌حمه‌دپوور” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا”یه كه شەوی هەینی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت لە مەهاباد بەسەختی بریندار و پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
