به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قوتابیه‌كی تمه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی گوندی “ترشكان”ی سه‌ر به شاری مهاباد به‌ناوی “فه‌رهاد نه‌وایی” كه له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندرا، چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “فه‌رهاد نه‌وایی” سه‌ره‌تای مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا و ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ كراوه. ئێستا ماوه‌ی ٧ مانگه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه و چالاكانی مافی مرۆڤ گه‌رده‌لوولێكی تویته‌ریان به مه‌به‌ستی ئازادی ئه‌و قوتابیه به‌ندكراوه به‌ڕێخستووه.
