به‌پێی زانیارییه‌كان، “پێدرام موعینی” خوێندكاری بواری دكتۆرای كۆمه‌ڵناسی زانكۆی تاران و دانیشتووی شاری بانه پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كران له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه.
ئه‌و هاووڵاتیه حه‌وتووی ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه گوازرایه‌وه. ناوبراو ئێستا له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیمه‌وه خراوه‌ته ژێر گوشار و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه بۆ ئه‌وه‌ی دان به تاوانێك بنێت كه ئه‌نجامی نه‌داوه. شایانی باسه كه “پێدرام موعینی” ساڵی ڕابردوو جارێكی دیكه و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.
