به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “هاشم ساعدی” باوكی هه‌میشه زیندوو “سارینا ساعدی” كه هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له كاتی گه‌ڕانه‌وه له ئارامستانی ئایچی ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، به‌هۆی نه‌بوونی توانای ماڵی بۆ دانانی وه‌سیقه هێشتا له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی بۆكان دایه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازی سنه،دیوانده‌ره و دێولان ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له گۆڕانكارییه‌كانی ڕژیم له ئارامستانی ئایچی، هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی سه‌قز و بۆكان له‌سه‌ر گڵكۆی “ژینا ئه‌مینی” كۆبوونه‌وه و له كاتی گه‌ڕانه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان به دانانی وه‌سیقه ئازاد كراون به‌ڵام “هاشم ساعدی” هێشتا له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی بۆكان دایه و بنه‌ماڵه‌كی داوا له خه‌ڵكی شۆڕشێگڕ ده‌كه‌ن بچن به هانایانه‌وه.
