به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران مه‌راسمێكیان بۆ ڕێزگرتن له ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له ده‌ورووبه‌ری شاری بانه به‌ڕێوه برد.
مه‌راسمه‌كه به بڵاوكردنی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ، سروودی هاوپشتی چینی كرێكار ده‌ستی پێكرد، پاشان یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری گیرا. بێده‌نگیه‌كه به قسه و باسی یه‌كێك له هاوڕێیان له‌سه‌ر مێژووی كۆمه‌ڵه و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، هه‌روه‌ها شۆڕشی “ژینا” و داهاتووی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه شكا، دواجار یه‌ك به یه‌كی هاوڕێیان له‌سه‌ر ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه و باروودۆخی ئێستای ئێران و ناوچه‌كه قسه و باسیان كرد و ڕێوڕه‌سمه‌كه پاش دوو ساعه‌ت به ده‌ربڕینی شایی و خۆشی كۆتایی پێهات.
