ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی جۆزه‌ردان، بازاڕیانی شاری سونقۆڕی سه‌ر به پارێزگای كرماشان دژبه زیادكردنی باج به‌سه‌ریاندا مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئیداره‌ی ماڵیاتی كۆماری ئیسلامی باجی ساڵانه‌ی كاسبكاران و بازاڕیانی ئێرانی تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو بردۆته سه‌ره‌وه و له ڕۆژانی ڕابردوو بازاڕیانی ئه‌رده‌بیل و ڕۆژی شه‌ممه‌ش بازاڕیانی شاری سونقۆڕ دژبه گرانی و هه‌ڵاوسان و زیاد كردنی باج دووكانه‌كانیان داخست.
