به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قوتابیه‌كی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵی خه‌ڵكی جوانڕۆ و دانیشتووی كرماشان به ناوی “سارینا ساعدی” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له‌لایه‌ن جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامیه‌وه كوژرا و ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سارینا ساعدی” قوتابی ده‌بیرستانی كچانه‌ی “نه‌سیم” له كرماشان بووه و له مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش نزێك به ١٠ ڕۆژ بێسه‌ر و شوێن بوون ڕۆژی ٩ی سه‌رماوه‌ز ته‌رمه‌كه‌ی له شاری سه‌رپولی زه‌هاو ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
