کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی پیرانشار

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوور هاووڵاتی خه‌ڵكی پیرانشار 1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی جۆزه‌ردان، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ئیسماعیلی” و “ئیسماعیل محه‌ممه‌دپور” له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای مهاباده‌وه‌ به‌ ٧ ساڵ و دوور مانگ زیندان مه‌حكووم كراون.

به‌پێی حوكمی دادگای ئینقلابی مهاباد، ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌ به‌ تۆمه‌تی “هه‌وڵی تێكدانی ئه‌منیه‌تی گشتی” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به‌ زیندان مه‌حكووم كراون و “محه‌ممه‌د ئیسماعیلی” به‌ دوو ساڵ و هه‌شت مانگ زیندانی ته‌عزیری و “ئیسماعیل محه‌ممه‌دپور” به‌ چوار ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری سزا دراوه‌.