به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كوردستان له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی “ئیمتحاناتی نیهایی” ده‌بیرستان، پرسیارنامه‌یه‌كی به قوتابیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی بیر و بۆچوونه‌وه‌كانیان بزانێت.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعات پرسیارنامه‌یه‌كی له ژێر ناوی بیر و بۆچوونه مه‌زهه‌بی و سیاسیه‌كان به به‌رگه‌ی ئیمتیحاناتی نیهایی ئیزافه كردووه و هه‌موو قوتابیان ناچارن به زۆره‌ملێ وڵامی پرسیاره‌كان بده‌نه‌وه. هه‌ندێك له‌و پرسیارانه بریتین له: “له‌وه‌یكه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌م ڕازیم”، “خه‌ڵك ئه‌بێ له بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت په‌یڕه‌وی بكه‌ن”، “بۆ هه‌ر وڵاتێك چاكتر ئه‌وه‌یه كه به‌رپرسانی دینی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بن” و هه‌تد……. بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان ده‌ڵێن، كۆماری جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی به‌و شێوه ده‌یه‌وێت سیخۆڕی لە قوتابیان بكات و مانەوەی دەسەلاتی ستەم کارانەی خوی بخاتە میشکی قوتابیانەوە.
