ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، سپای تیرۆریستی پاسداران له ڕێگه‌ی تۆپخانه و په‌هباده‌وه به‌رزاییه‌كانی شاهۆ و كۆساڵانیان به چڕی بۆردوومان كرد و له هه‌ندێك ناوچه له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی پژاك به شه‌ڕ هاتن.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی نیزامی سپای پاسداران، ناوی ئه‌و ئۆپراسیۆنه “مۆحه‌ڕه‌مه” و مه‌به‌ست پاككردنه‌وه‌ی به‌رزاییه شاخاویه‌كانی كوردستان له گه‌ریلاكانی پژاكه. له ماوی پێنج ڕۆژی ڕابردوو وێڕای هۆشداری چالاكانی ژینگه‌یی، سپای پاسداران به ده‌یان هێكتار له جه‌نگه‌ڵه‌كانی ناوچه‌ی مه‌ریوان و سه‌وڵاوای ئاگر داوه به‌ڵام نه‌یتوانیوه به ئامانجه‌كانی بگات. به‌پێی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سپای پاسداران هیچ زیانێكیان به‌ر نه‌كه‌وتووه به‌ڵام چه‌ند ئه‌ندامی سپا كوژران و بریندار بوون كه به‌رپرسانی ڕژیم پشتڕاستیان نه‌كردۆته‌وه.
