کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ ورمێ

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ ورمێ

ڕۆژی پێنجشبه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارێكی ساختمانی خه‌ڵكی ورمێ به‌ ناوی “فه‌خره‌دین میكائیلی” به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ ده‌ستدا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “فه‌خره‌دین” خێزاندار و باوكی سێ منداڵ و خه‌ڵكی گوندی “بالانج”ی سه‌ر به‌ شاری ورمێ بووه‌. نابراو به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له‌سه‌ر داربه‌ست به‌ربۆته‌ خواره‌وه‌ و گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.