له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی ناوچه‌ی “سۆما و برادۆستی” سه‌ر به پارێزگای ورمێ به ناوه‌كانی “سیاوه‌ش قه‌سابیان” و “ئومید و فه‌رید داسار” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت ڕۆژی ٢٢ی جۆزه‌ردان هێرشیان كردۆته سه‌ر ناوچه‌ی “سۆما و برادۆست” و دوو كه‌سیان به ناوه‌كانی “سیاوه‌ش قه‌سابیان” و “ئه‌مید داسار” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. هه‌روه‌ها ڕۆژی ٢٤ی جۆزه‌ردان، برای “ئومید” به‌ناوی “فه‌رید داسار”یان له هێرشێكی دیكه دا ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
