ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی جۆزه‌ردان، خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی كوردستان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئوستانداری له شاری سنه، خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ماڵه‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی ماوه‌ی دوو ساڵه له بیلاته‌كلیفی ماوه‌نه‌ته‌وه و به ملیار تمه‌ن داراییان ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی مایه‌پووچی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی كردووه به‌ڵام هیچ هه‌واڵێك له ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌و پڕۆژه‌یه نییه. ناڕازیان ده‌ڵێن: ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ په‌رداختی وامی مه‌سكه‌ن دایبوو جێبه‌جێ نه‌كراوه و هیچ ناوه‌ندێكیش وڵامده‌ره‌وه‌ی خواسته‌كانمان نییه.
