ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی جۆزه‌ردان، لاوانی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سنه له بانه‌گه‌وازێك دا داوایان له خه‌ڵكی ئه‌و شاره كرد بۆ ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان دژبه سه‌پاندنی باجی قورس له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه دووكانه‌كانیان دابخه‌ن.
له به‌شێكی ئه‌و بانگه‌وازه‌دا هاتووه، هه‌ر ئه‌و جۆره كه ئاگادارن، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی له هه‌وڵێكی دیكه‌دا ده‌ستی كردۆته گیرفانی خه‌ڵك و باجه‌كانی به شێوه‌یه‌ك بردۆته سه‌ره‌وه كه كاسبكارێك كه ساڵی ڕابردوو یه‌ك ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمه‌ن داهاتی بووه ته‌نیا پێنج ملیۆن باجی داوه به‌ڵام، ئه‌مساڵ وێڕای دابه‌زینی داهاتی خه‌ڵك، ٢٩ ملیۆن تمه‌ن باج به‌سه‌ر كاسبكاران و بازاڕیانیك كه نزیك نین له ده‌وڵه‌ته‌وه سه‌پێندراوه. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه داوا له ته‌و‌اوی كاسبكاران و بازاڕیانی كوردستان ده‌كه‌ین ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان له ناڕه‌زایه‌تی به باجی زۆره‌ملێ و نادادپه‌روه‌رانه مان بگرن.
