ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارێكی خه‌ڵكی ئیلام له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا هه‌وڵی خۆكوژی دا به‌ڵام له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ڕزگار كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارێكی پڕۆژی مه‌سكه‌نی مێهری ئیلام كه ناسنامه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه به‌هۆی پێنه‌دانی چوار مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا له سه‌ر تاوه‌رێكی به‌رز دا هه‌وڵی خۆكوژی داوه به‌ڵام خه‌ڵكی ده‌ورووبه‌ر ڕێگریان لێ كردووه.
