ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی جۆزەردان، ماوەی دەستبەسەرکرانی “ژینا مودەڕسگورجی”، چالاکی مافەکانی ژنان کە لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە ڕاگیراوه، بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژی دیکە درێژ کرایەوە.
مانگی گوڵانی ئهمساڵ، لقی یەکی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە، سکاڵای ژینا دژی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لەمەڕ زەوتکردنی ئازادیی تاکەکەسی، بێبەریکردن لە مادهكانی یاسای بنەڕەتی، ڕفاندن، لێدان و توندوتیژی و بێڕێزی بە مرۆڤەکانی ڕەت کردەوە و هێزەکانی ئیتلاعاتی لەمبارەوە بێتاوان ناساند. پارێزەرەکانی ژینا بە هۆی ئەنجام نەدانی لێکۆڵینەوەی قەزایی و گرینگی نەدان بە بەڵگەکان، بەرانبەر بە دەنگی دادگا ناڕەزایەتییان دەربڕی و داوای ڕەتکردنەوەی بڕیاری داگایان کرد و خوازیاری ئەوە بوون کە کەموکوڕییەکانی لێکۆڵینەوەکە ڕابگەیەندرێ.
