به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی جۆزه‌ردان، خانه‌نشینكراوانی له‌شكه‌ری و كیشوه‌ری له پارێزگاكانی كوردستان و كرماشان دژبه خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی له‌شكه‌ری و كیشوه‌ری پارێزگاكانی كوردستان و كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاره‌كانی ئهردهربیل، ئه‌راك، ئه‌هواز، تاران و كه‌ره‌ج دژبه دۆخی خراپی ژیان كۆبوونه‌وه. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردهنی بیمه‌ی ده‌رمانی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.
