به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی جۆزه‌ردان، سپای تیرۆریستی پاسداران بۆ جارێكی دیكه به‌رزاییه‌كانی شاری مه‌ریوانی به چڕی توپ‌باران كرد و له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی پژاك به شه‌ڕ هاتن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزە داگیرکەرەکانی كۆماری ئیسلامی ناوچەی “سەرچۆڕ” و “قەلەبەرد”یان لە مەریوان تۆپباران کردەوە و شەڕ هاتوەتە ئاراوە، لە ئێستادا لە کۆساڵان، شاهۆ، سەرچۆر و هەندێک لە ناوچەکانی مەریوان و هەورامان شەڕ و پێکدادانی ده‌سته‌ویه‌خه بەردەوامە و زانیارییه‌كانی هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردوو چالاكانی ژینگه‌یی سه‌باره‌ت به له‌ناوبردنی ناوچه‌ی پارێزراوی سرووشتی كۆساڵان، هۆشداریان دابووه ده‌وڵه‌ت و ڕایانگه‌یاندبوو كه به‌هۆی توپ‌باران و بۆردوومانی سپای پاسدارنه‌وه چه‌ند هێكتار جه‌نگه‌ل سووتاوه.
