به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی جۆزه‌ردان هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئۆتومبێلی كاسبكارێكیان ڕاگرتووه و شۆفێره‌كه‌ی ئه‌شكه‌نجه ئه‌ده‌ن.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، له‌گه‌ڵ توندبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی سپای پاسداران له حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات، هێزێكی زۆری نیزامی به كه‌ره‌سته‌ی قورس و نیوه قورسه‌وه له سنووره‌كان جێگیر كراون و گوشاره‌كان بۆ سه‌ر كۆڵبه‌ران و كاسبكاران دوو هێنده زیادی كردووه. له یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوو لانیكه‌م پێنج كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی بانه و نه‌وسوود به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار بوون و ڕۆژی ڕابردووش كاسبكارێك له سنووری باشماخ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ئازار درا.
