کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ٨ كه‌س به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ ئه‌رده‌بیل

كوژران و برینداربوونی ٨ كه‌س به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ ئه‌رده‌بیل 2

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌هۆی بارینی باران و هاتنی لافاو له‌ پارێزگای ئه‌رده‌بیل، ٩ كه‌س كوژران و بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ شاره‌كانی گه‌رمی و بیله‌سه‌وار لافاو هه‌ڵساوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، پێنج كه‌س بێسه‌ر و شوێن بوون و یه‌ك كه‌س بریندار بووه‌. هه‌وره‌ها زیانێكی زۆر به‌ ئاژه‌ڵداران و كه‌شاوه‌رزانی ناوچه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ و ئه‌گه‌ری به‌رز بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی زیانه‌ گیانی و مادیه‌كان له‌ ئارادایه‌.