شۆرای دابینكردن و ئوستانداری كوردستان له كرده‌وه‌یه‌كی جه‌نایه‌تكارانه دا، له جیاتی به‌دواداچوون بۆ داخوازی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان، به هاوكاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان شێوه‌ی جۆراوجۆریان بۆ سه‌ركوتی چالاكانی سنفی به‌كار بردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، په‌روه‌نده‌سازییه‌كانی ده‌زگای قه‌زایی، په‌روه‌نده‌سازییه‌كانی ده‌سته‌ی بهرنگابوونهوه له‌گه‌ڵ تاوانه ئیدارییه‌كان، بێبه‌ش كردنی چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان له گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و به‌كرده‌وه ده‌رهاوردنی ماده‌ی ٣٣ی یاسای هه‌ڵه ئیدارییه‌كان بۆ خانه‌نشینكراوانی ناڕازی، له نیموونهی ئه‌و كارانه‌یه كه شۆرای دابینكردنی ئوستان به هاوكاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان دژی داخوازییه سنفیه‌كان ئه‌نجامی داوه. شۆرای ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران هۆشداری ده‌داته حكوومه‌ت و ڕایده‌گه‌ینێت كه بایه‌خ نه‌دان به داخوازی موعه‌لیمان و سه‌ركوت و په‌روه‌نده‌سازییه‌كان له ٢٠ ساڵی ڕابردوودا نه‌یتوانیوه پاشه‌كشه به موعه‌لمیانی ناڕازی بكات و هه‌ر جار ڕیزه‌كانیان پته‌وتر و به‌هێزتر كردووه.
