به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕێژه‌ی هه‌ژاری و زبڵ گه‌ردی له شاری سنه چووه‌ته سه‌ره‌وه و شه‌وانه به ده‌یان كه‌س له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی شار به‌دوای خۆراك و كه‌ره‌سه‌یه‌ك كه بتوانن بیفرۆشن ده‌گه‌ڕن.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، شه‌وی سێشه‌ممه به لانیكه‌م ١٠ كه‌سی هه‌ژار و زبڵ گه‌رد له پێش چاوی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به‌دوای پارۆوه نانێك دا گه‌ڕاون و هێزه‌كانی ڕژیم هیچ سه‌ره‌نجێكیان پێ نه‌داون، له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر له شوێنێكی شار ده‌نگی ئازادیخوازی به‌رز بێته‌وه، ده‌ستبه‌جێ كپی ده‌كه‌ن. دوور نییه ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌كرێگیراوانی ده‌سته‌مۆی سه‌رمایه‌داری ئیسلامی له دادگای جه‌ماوه‌ری دا محاكمه بكرێن و سزا بدرێن و زه‌حه‌متكێشان و كرێكاران سه‌ركه‌وتنیان جێژن بگرن.
