ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی جۆزه‌ردان، دوو كه‌سی دیكه له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی كوردستان به ناوه‌كانی “سدیق به‌همه‌نی” باوكی هه‌میشه زیندوو “شاهۆ به‌همه‌نی” و “حه‌سه‌ن ئه‌مینی” برای نه‌مر “محه‌ممه‌د ئه‌مینی” به دانانی وه‌سیقه ئازاد كران.
له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٤٠ كه‌س له بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی كوردستان له كاتی گه‌ڕانه‌وه له گۆڕستانی ئایچی سه‌قز له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و زۆربه‌یان ئازاد كران، به‌ڵام ژماره‌یه‌كیان هێشتا له گرتووخانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕاگیراون و ڕۆژی ڕابردوو دوو كه‌سی دیكه‌یان به ناوه‌كانی “سدیق به‌هه‌مه‌نی” و “حه‌سه‌ن ئه‌مینی” به دانانی بارمته و به‌شێوه‌ی كاتی ئازاد كران.
