ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی جۆزه‌ردان، كاسبكاران و بازاڕیانی شاری سه‌قز به‌پێی بانگه‌وازێك كه پێشتر له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كرابوو، دژبه گۆڕانكارییه‌كانی ڕژیم له گۆڕستانی ئایچی و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان مانیان گرت.
به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازه بڕیار بوو خه‌ڵكی ئازادیخوازی سه‌قز پاش داخستنی دووكانه‌كان له‌به‌رده‌م شاره‌داری كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ببه‌ن به‌ڵام، ده‌ورووبه‌ری شاره‌داری و شه‌قامه‌كانی شاری سه‌قز له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه میلیتاریزه كرا. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی هه‌ینی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له شاره‌كانی سنه، دێولان و دیوانده‌ره له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی سه‌قز و بۆكان دیداریان كرد و پێكه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی “ژینا ئه‌مینی” كۆبوونه‌وه. له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی سنه، دێولان و دێوانده‌ره له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
