کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی “فەرهاد شێخی” چالاکی کرێکاریی زیندانیکراو بە دانانی بارمتە

ئازادی فەرهاد شێخی چالاکی کرێکاریی زیندانیکراو بە دانانی بارمتە

ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٢، “فەرهاد شێخی”، چالاکی کرێکاری، بە بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی و به‌ شێوه‌ی کاتی لە زیندانی کەرەج ئازاد کرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “فەرهاد شێخی” ٧ی جۆزەردانی ئه‌مساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ده‌ستبه‌رسه‌ر كرا. ناوبراو پێشتریش لە ڕێكه‌وتی ١ی ڕێبەندانی ١٤٠١ دەستبەسەر و ڕۆژی ١٧ی ڕێبەندان دوای دەرچوونی فەرمانی لێبوردن لە زیندان ئازاد کرابوو.