“ئارین تاهیری” هونەرمەندی خەڵکی سەرپولی زەهاو که خەریكی تێپەڕكردنی ماوەی خزمەتی سەربازیی ئیجباریی بوو، له شوێنی پاسەوانییەكەیدا به شێوه‌ی گوماناوی و بە تەقە كردن گیانی لەدەست داوە.
هه‌ندك سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ هۆکاری مردنی ئاریانیان “خۆکوشتن بە چەکی ڕێکخراوەیی” ناوبردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری مردنەکەی لەبەردەستدا نییە. جێگای ئاماژه‌یه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو چه‌ند سه‌رباز و كادری ڕژیم له چه‌ند شاری ئێران له شوێنی تێپه‌ڕكردنی ئه‌ركه‌كانیان به شێوه‌ی گوماناوی كوژراون.
