ڕۆژی دووشه‌ممه 22ی جۆزه‌ردان هاوڕێ و دڵسۆزی کۆمه‌ڵه و ڕێبازی سوسیالیستی له کوردستان کاکه “زاهد غه‌فاری” خه ڵکی شاروچکه‌ی ” شوێشه”ی سه‌ر به ناوچه‌ی که‌ڵاته‌رزان، به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه ماڵئاوایی له ژیان کرد.
هاوری زاهد پاش لێدانی جه‌ڵته به په‌له گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی “سه‌وڵاوا” و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵ و ماندووبوونی دوکتۆر و کادری ده‌رمان، به داخه‌وه گیانی بختکرد. کاک زاهد ساڵی 1345 هه تاوی له ئاوایی “شوێشه” چاوی به ژین هه‌ڵێنا و له‌گه‌ڵ کار و ڕه‌نج و چه‌وسانه‌وه ئاشنا بوو. ئه‌م ئازیزه هه‌ر له سه‌ره‌تای لاویه‌تیه‌وه چالاکی خۆی گرێدا به کۆمه‌ڵه و یه‌کێک له یاوه‌ر و دڵسۆزانی کۆمه‌ڵه و ڕێبازی سوسیالیستی له ناوچه‌کانی کڵاته‌رزان و ژاوه‌رۆ و خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ری ئه‌و ناوچانه بوو. مه‌رگی له ناکاوی کاکه زاهد کۆستێکی گه‌وره بۆ بنه‌ماڵه، دۆستان، خه‌ڵکی ناوچه‌که و کۆمه‌ڵه بوو. ته رمی هاوڕئ زاهد له ئاوایی شوێشه به خاک سپێردرا. له قوڵایی دڵمانه‌وه و له‌لایه‌ن هه‌موو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌وه سه‌ره‌خۆشی گه‌رممان پێشکه‌ش به بنه‌ماڵه، که‌س و کار، ئازیزان و خه‌ڵکی دڵسوزی شوێشه و کڵاته‌رزان ده‌که‌ین و شه‌ریکی خه‌میانین. یادی کاک زاهد بۆ هه‌میشه به‌رز و به‌ڕێز بێت.
