به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی جۆزره‌دان، به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازه‌ی ڕۆژی ڕابردوو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كرابۆوه، بازاڕیان و كاسبكارانی شاری سه‌قز دژبه گۆڕانكارییه‌كانی شاره‌داری و فه‌رمانداری له گۆڕستانی ئایچی و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان مانیان گرت.
له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی خه‌ڵكی سه‌قز دا هاتبوو، ئێمه بازاڕیان، دووكانداران و سه‌نعه‌ت كارانی دانیشتووانی شاری سه‌قز به‌یانی سێشه‌ممه ٢٣ دژبه سناریۆسازییه‌كانی شاره‌داری و فه‌رمانداری بۆ گۆڕانكاری له گۆڕستانی ئایچی و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا”، مان ده‌گرین و ڕایده‌گه‌ینین كه بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان هێڵی سووڕی خه‌ڵكی كوردستانه. شایانی باسه كه ڕۆژی هه‌ینی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له شاره‌كانی دێولان،سنه و دیوانده‌ره له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان له شاره‌كانی سه‌قز و بۆكان به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له گۆڕانكاری له ده‌ورووبه‌ری مه‌زاری “ژینا ئه‌مینی” له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆببوونه‌وه به‌ڵام له كاتی گه‌ڕانه‌وه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
