به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی جۆزه‌ردان، خانه‌نشینكراوانی موخابراتی ئوستانی كوردستان به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت نیشان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابراتی كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی موخابرات له چه‌ند ئوستانی دیكه‌ی ئێران دژبه خراپی دۆخی ژیان ومه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه. خانه‌نشینكراوانی موخابرات خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.
