ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی جۆزه‌ردان، ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به داخرانی كارخانه‌ی فوولادی نه‌وه‌ردی ئه‌یوان له ئوستانی ئیلام بڵاو كرایه‌وه و ئاماژه به بێكاری ٥٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده كراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، شیركه‌تی فوولادی نه‌وه‌ردی ئه‌یوانی غه‌رب ته‌نیا به‌رهه‌مهێنه‌ری میلگردی ساختمانی به ڕێژه‌ی ١٥٠ تۆن له ڕۆژ له ئوستانی ئیلامه و چالاكترین كارگه‌ی سه‌نعه‌تی ئه‌و شارستانه‌یه كه ٥٠ كرێكار تێیدا كاریان ده‌كرد. ڕۆژی یكشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان ئه‌و كارخانه‌یه به بیاوونی ناكۆكی له نێوان ڕاوێژكارانی به‌رق و خاوه‌نكار داخرا و ٥٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده بێكار كراون.
