به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان، ئاماری ژنان و منداڵانی كۆڵبه‌ر له سنووری پارێزگاكانی كوردستان، ورێ و كرماشان به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو چووه‌ته سه‌ره‌وه و گیانی له مه‌ترسی دایه.
به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، ژنانی بێ سه‌رپه‌رشت و هه‌ژار له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان بۆ دابینكردنی پارۆیه‌ك نان ڕوویان له شاخه سه‌خته‌كانی كوردستان كردووه و ده‌یان منداڵ وازیان له خوێندن هێناوه و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌و دۆخه سه‌خته ئابووریه یارمه‌تیده‌ری بنه‌ماڵه‌كانیان بن، پیشه‌ی سه‌ختی كۆڵبه‌ریان هه‌ڵبژاردووه. ئێستا به‌هۆی بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، مه‌یدانی مین، تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كان له‌لایه‌ن سپای پاسداران و به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی، گیانی ده‌یان ژن و منداڵ له مه‌ترسی دایه و ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی هیچ بایه‌خێك به ژیان و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك نادات.
