به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوی “كاوه به‌همه‌نی” ماوه‌ی یه‌ك حه‌وته‌یه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بێسه‌ر و شوێن كراوه و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “كاوه به‌همه‌نی” كارمه‌ندی زانكۆی ئازادی سنه‌یه و ڕۆژی ١٧ی جۆزه‌ردان له شوێنی كاره‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. شایانی باسه كه به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاووڵاتیه بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه و هیچ زانیارییه‌كیان سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ناوبراو له‌به‌رده‌ستدا نییه.
