کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان لەدەستدان و برینداربوونی چوار كرێكار له‌ شاری سلێمانی

گیان لەدەستدان و برینداربوونی چوار كرێكار له‌ شاری سلێمانی 3

دوانیوه‌ڕۆی یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی جۆزه‌ردان، لەڕوداوێکی مەترسیدار لە پڕۆژەی “دەرو سیتی” لە سلێمانی بەهۆی کەوتن و تێکشکانی کرێن تاوەرێک، سێ کرێکار گیانیان لەدەستدا و کرێکارێکی دیكه‌ش بریندار بوو.

به‌پێی زانیارییه‌هكان، بەهۆی تێکشکانی کرێن تاوەرێک لە پرۆژەی “دەرو سیتی” کە پڕۆژەیەکی نیشتەجێ بوونە لە گەڕەکی راپەرینی سلێمانی، سێ کرێكار گیانیان لەدەستداوه‌ کە بەڕەگەز عێراقی و تورکمانن و خەڵکی تەلەعفەرن. کرێكارێکیش بە سەختی بریندارە کە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە و لە دایکبووی ساڵی 1977ـە. ڕاگەیاندنی ئازادی ناوی ئەو کرێکارانەی بڵاوکردەوە كه‌ بریتین له‌: “عبدالسلام یونس مستەفا” ته‌مه‌ن ٦٥ ساڵ، عێراقیی و خەڵکی ناوچەی تەلەعفەرە”، “حیکمەت احمد محمد” تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی تەلەعفەر و “سادق محمد نوری” عێراقی و خەڵکی تەلەعفەر.