به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی شاری سه‌قز له بانگه‌وازێك دا داوایان له ته‌واوی بازاڕیانی ئه‌و شاره كرد دژبه گۆڕانكارییه‌كانی ڕژیم له گۆڕستانی ئایچی و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” مان بگرن.
له به‌شێكی ئه‌و بانگه‌وازه دا هاتووه، ئێمه بازاڕیان، دووكانداران و سه‌نعه‌ت كارانی دانیشتووانی شاری سه‌قز به‌یانی سێشه‌ممه ٢٣ی جۆزه‌ردان دژبه سناریۆسازییه‌كانی شاره‌داری و فه‌رمانداری بۆ گۆڕانكاری له گۆڕستانی ئایچی و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” مان ده‌گرین و ڕایده‌گه‌ینین كه بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان هێڵی سووڕی خه‌ڵكی كوردستانه.
