به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی پیرانشار به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری بانه بریندار بوو.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری بانه كۆتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی “كه‌ریم هیدایه‌ت” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ بریندار بوو. جێگای ئاماژه‌یه كه شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان، كۆڵبه‌رێكی دیكه به ناوی “ڕه‌حیم فه‌یزی” ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ و خه‌ڵكی بۆكان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه به‌سه‌ختی بریندار كرابوو.
